ڕاگه‌یاندنی ئەمنی: لە کەرکوک دەست بەسەر ئاڵوگۆڕێکی پارەدا گیرا کە حەواڵەی پارەی بۆ چەتەکانی داعش وەرگرتبوو

ئەمنی
  • 13-05-2024, 20:31
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ دووشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستبەسەرداگرتنی ئاڵوگۆڕێکی پارەی بۆ باندە تیرۆریستییەکانی داعش لە وڵاتێکی دراوسێیه‌وه‌ له‌ کەرکوک ڕاگەیاند.

    بەیاننامەیەکی ڕاگەیاندنی ئەمنی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە" مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای کەرکوک توانیان، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، گروپێک دەستگیر بکەن کە گواستنەوەی دارایی بۆ باندە تیرۆریستەکانی داعش لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ ئه‌نجامداوه‌، و دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە لە ژێر ناوی (كه‌فالات ) بۆ توخمە تیرۆریستییەکانی داعش وەرگیراون.
    ئاماژەی بەوەشکرد دوو خاوه‌ن دوكانی پاره‌ گۆڕی تۆمەتبار دەستگیرکران و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان".
    هه‌روه‌ها بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری دارایی دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەو دەزگایە بۆ ئەوەی بزانرێت سەرچاوەی ئەو پارەیە كێیه‌ و کێ لەپشتەوەیە.