بهغدا-INA
هاوپەیمانی تەقەدوم، ڕۆژی دووشەممە، پشتیوانی خۆی بۆ کاندیدکردنی مەحمود ئەلمەشهەدانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی تەقەدوم لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند" لەبەر باوەڕمان بە گرنگی چاودێری و ڕۆڵی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران، و پێویستی کاراکردنی ئەم ڕۆڵە لە چوارچێوەی سیستەمی هاوسەنگی سیاسی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە شێوهیهكی داب ونهرێتی سیاسی بەڕێوەچووە، و بۆ پشتیوانی لە ڕێبازی دیموکراسی دەوڵەت و پێویستی پاراستنی یەکێتی و سەقامگیری نیشتیمان، و دوای ماوەیەکی درێژخایەنی نزیکەی ٦ مانگ لە نەبوونی نوێنەرایەتی سیاسی بۆ پێکهاتەیەکی سەرەکی پڕۆسەی سیاسی، و لە ڕوانگەی گرنگی پاراستنی ئەم شایستە و دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی بەرفراوان و لەبەر خەمی هاوپەیمانی تەقەدوم وەک نوێنەری زۆرینەی سوننەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران و دوای ڕێککەوتن لەگەڵ فراكسیۆنی سهداره لە پەرلەمان، پشتگیری خۆمان بۆ کاندیدکردنی مەحمود ئەلمەشهەدانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕادەگەیەنین.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هاوپەیمانی تەقەدوم داوای لەفراكسیۆنه سیاسییەکان کردووە پشتیوانی ئەم کاندیدکردنە بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم شایستە، کۆتایی بەو ئاستەنگانە بهێنرێت، ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران کارابکرێت، هەروەها ئەو وەرەقەی ڕێککەوتنە سیاسییە تەواوبکات کە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەت و ئەو یاسا و یاسایانەی کە لەخۆی گرتبوو کە خزمەت بە خەڵک دەکەن، دادپەروەری بەدەست دەهێنن و ڕۆڵی دامەزراوەکانی دەوڵەت و سیستەمەکە بەرز دەکەنەوە.