بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران دووپاتیکردەوە کە حکومەت جدییە لە دیدگای خۆی لە بواری ڕاهێنان و پەرەپێدانی توانا و لێهاتووهكان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند: سەرۆکی حکومەت سهرپهرستی مەراسیمی دەرچوونی یەکەم خولی پەیمانگای باڵای ئامادەکردن و شیاوکردنی سەرکردەکان کرد، کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، ولهم خولهدا 48 بەڕێوەبەری گشتی دەرچوون کە لە دامەزراوە جیاوازەکانی حکومەتدا کاردەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد سهرۆك وهزیران لە وتارەکەیدا پیرۆزبایی تەواوکردنی ئەم خولەی لە بەشداربووان کرد، وجەختیشیکردەوە كهحکومەت بەگوێرەی ئەوەی لهبەرنامەكهیدا هاتووە، جددییە لە دیدگای خۆی لە بواری ڕاهێنان و پەرەپێدانی توانا و لێهاتووهكان،
ههروهها سودانی راگهیاند" پەیمانگاکە نۆ مانگ لەمەوبەر کرایەوە، ئەمڕۆش شاهیدی دەرچوونی خولی یەکەمی خۆیەتی، لەهەمانکاتدا خولی دووەم دەستیپێکردووە، وجەختیشی لهبەردەوامی ئەم پرۆگرامە كردهوه کەبەشێکی گرنگی پلانەکانی حکومەت پێكدههێنێت بۆ پەرەپێدانی کاری ئیداری.
سودانی جەختی لە پێویستی دەرچووانی ئەم خولە کردەوە کە ڕەنگدانەوەی واقیعی عێراق و ئەو سەرکردە شایستەیانهی کە خاوەنییەتی، بەو پێیەی ئەمە دەبێتە هۆی پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، پێوەر بۆ سەرکەوتنی کارگێڕی بەکارهێنانی ئامرازەکانی مۆدێرن و تەکنەلۆژیایه، کە لە ئەدای دامەزراوەکە و توانای پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان ڕەنگ دەداتەوە.
ههروهها له راگهیهندراوهكه ئاماژە بەگرنگترین مژارهكانی كردووه کە لە وتارەکەی سەرۆک وەزیران لهم مهراسیمهدا هاتووە:
ـ لیژنەی تایبەتمەند هەن کە بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامی خولەکە دەکەن و تا چەند ئەو وتار و ڕاهێنانانەی وەرگیراون ڕەنگدانەوەیان هەیە، بە ئامانجی گۆڕانکاری و بنیاتنانەوە.
ـ ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین هاوکێشەکە بگۆڕن، بۆ ئەوەی ئەو دامەزراوەیەی کار بۆی دەکەیت سەرکەوتوو بێت.
ـ سەرکردە کارگێڕییەکان ئامرازێکی گرنگن بۆ بنیاتنانەوە و باشترکردنی ڕێکخراوەکە.
ـ سەرکردەی کارگێڕی پێویستە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی چاکسازی لە دامەزراوەکەدا بکات بەبێ ئەوەی چاوەڕێی یاسادانان بکات.
- سەرکردە دەبێت نمونەیەک بێت لە ئەدای کارکردنیدا، و بەرپرسیارێتی بڕیارەکان لە ئەستۆ بگرێت.
ـ لاوازی ئەمرۆی دامودەزگاکان بۆ دوودڵی بەشێک لە سەرکردەکان دەگەڕێتەوە، سەرکردە ئیدارییەکانیش دەبێت بڕیاری ئاگادارانە بدەن.
ـ ڕۆڵی سەرکردەکان گرنگە لە تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی دەوڵەت دەبێتەوە، و بەرزکردنەوەی متمانە لە نێوان دامەزراوەکان و هاوڵاتیاندا.
- پێویستە کارایی کارمەند پەرەپێبدرێت، بۆ باشترکردنی بەرهەمهێنانی دابینکراو.
ـ یەکێک لە گرنگترین پێوەرەکان بۆ بەرزکردنەوەی کارامهیی، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییه، بەدواداچوونه بۆ فەرمانبەران و دڵنیابوون لەرێكوپێكی ڕێکارەکان ئەرکی سەرکردەکانە.
ـ ئێمە بە پارەیەکی سنووردار کارمان دەکرد، ئەمەش جیاوازی لە خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی ئابووری و کاری دامەزراوەکاندا دروستکرد.