کەربەلای پیرۆز-INA
عەبدولعەزیز ئەلشەمەری باڵیۆزی سعودیە لە عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، دەستپێکردنی بەرنامەی کاری هاوبەش لەگەڵ کەربەلای پیرۆز لە بوارە جیاجیاکاندا پشتڕاستکردەوە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند" عەبدولعەزیز ئەلشەمەری باڵیۆزی سعودیە لە عێراق، سەردانی مەزارگەی حوسێنی لە کەربەلای پیرۆز کرد، و دووپاتیکردەوە کە شانشینی سعودیه و عێراق بەدوای هاوبهشی ئابووری و سیاسیدان لە هەموو بوارەکاندا”.
ئاماژەی بەوەشکرد كهنەسیف ئەلخەتابی پارێزگاری کەربەلای پیرۆزیش لەگەڵ باڵیۆزی کەربەلا کۆبووەتەوە، و ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی بەرنامەیەک و سەردانی هاوبەش بە ئامانجی دهستنیشانكردنی پڕۆژەی هاوبەشی ڕاستەقینە كههەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت ولەسەر زەوی کە خزمەت بە شەقامی عێراقی بکات.
سەرسامی خۆی بە "رینێسانس و ژێرخانی شارستانی دەربڕی کە تایبەتمەندی کەربەلای پیرۆزە ههیهتی، بەو پێیەی شارێکی شارستانییە و نموونەی شارە مۆدێرن و پێشکەوتووەکانە".
ئاماژەی بەوەشکرد ئەمە یەکەم سەردانە بۆ پارێزگاری کەربەلای پیرۆز، و زۆرێک لە پلانی کارکردن لە قۆناغی داهاتوودا ڕێکهوتن لهسهر دهكرێت، جا چ لەسەر ئاستی بازرگانی، یان ئاستی عەشیرەت، یان بوارەکانی دیکە".