بەغداد/ INA
ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی هەق شێخ قەیس خەزعەلی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ باڵیۆزی چین تسوی وی پتەوکردنی هەماهەنگی ئابووریان تاووتوێکرد.
بەیاننامەیەک کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی هەق شێخ قەیس خەزعەلی لەنووسینگەکەی خۆی لەبەغداد پێشوازیکرد لەباڵیۆزی چین لەعێڕاق تسوی وی بۆ تاووتوێکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و پتەوکردنی هەماهەنگی ئابووری لەنێوان بەغداو پەکین، باسکردنی پێشهاتە نێودەوڵەتی و ئیقلیمیەکان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لەعێڕاقدا.
شێخ قەیس خەزعەلی هەڵوێستەکانی وڵاتی چینی بەرزنرخاند لە پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین وڕەتکردنەوەی تاوانەکانی زایۆنیزم دژبە گەلی فەلەستینی لەغەززە.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی چین خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو دیدارە و دەستخۆشیشی کرد لە شێخ خەزعەلی دەربارەی سەرجەم بابەتەکانی پەیوەست بەعێڕاق وناوچەکەو ئەوڕۆڵەی کەلە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی سیاسی وڵاتدا دەیبینێت.