بەغداد/ ـINA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە فەرمانیدا بە پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ بەدووداچونی خزمەتگوزاری و بڕیارەکانی پەیوەست بەکەرکوک.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە شاندێکی نوێنەرانی پێکهاتەی تورکمان لەپارێزگای کەرکوک ، سودانی لەمیانەی دیدارەکەدا دەسخۆشی لەقوربانیدانی ناوچەکانی کرکوک کرد کە لەقۆناغەکانی مێژوودا پێشکەشیان کردووەو یادی ئەو مەینەتیانەشی کردەوەکە لە سەردەمی بەرەنگاربوونەوەی داعش چێشتبوویان شانبەشانی پێکهاتەکانی دیکە.
سەرۆک وەزیران گوێی گرت بۆ نوێنەرانی خەڵکی ئەودەڤەرە لەڕووی خزمەتگوزاری و بژێوی ژیانیانەوە، هەروەها گوێی لە کێشەکانی خاوەنکردنی زەوی وزارەکان کرد کە لە سەردەمی ڕژێمی پێشترەوە زەوتکرابوون.
سودانی لەدیدارەکەدا جەختیکردەوەسەر کاری هەرەوەزی و بەردەوام بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی شارەکە، فەرمانیشیدا بە پێکهێنانی لێژنەیەک لە نوێنەرانی خەڵکی ئەوشوێنانە لەپێناو بەدووداچون بۆ پێداویستی و خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پەیوەست بەو ناوچانە.