بەغداد/ INA حەسەن فەواز
وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محێبس سەعداوی ئەڕۆ ڕۆژی دووشەممە وادەی بەرێخستنی حاجیانی ماڵی خودای بەهێڵی ئاسمانی دیاریکرد.
سەعداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەتی گواستنەوە ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ گواستنەوەی حاجیان بۆ شانشینی سعودی، ڕۆژی شەممەی داهاتووش بەپێی خشتەی گەشتەکان بەڕێخستنی حاجیانی ماڵی خودا دەست پێدەکات و ڕۆژانە پێنج گەشت ئەنجامدەدرێت تاکودەگاتە 10 گەشتی ڕۆژانە.
وتیشی کە فڕۆکەی بۆینگ کە 364 سەرنشین لەخۆدەگرێت و فڕۆکەی خەون و فڕۆکەکانی دیکەی هێڵی ئاسمانی عێڕاقی لەپڕۆسەکەدا بەشداریدەکەن.