لێژنەی دەستپاکی: دادوەری گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی لە دۆسیەی دزیاری سەدە

ناوخۆ
  • 13-05-2024, 14:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA ویسام مەلا
    لێژنەی دەستپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوەکە دادوەری گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی لە دۆسیەی دزیاری سەدە.
    ئەندامی لێژنەی دەستپاکی سروە عەبدولواحید بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە دۆسیەی دزیاری سەدە لەلای دادوەریدایەو متمانەمان پێ هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم دۆسیەیە.
    ڕوونیشی کردەوە کە سەرۆک وەزیران مکووڕە لەسەر ئاشکراکردنی دۆسیەکە، ئەنجومەنی نوێنەرانیش خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ یاسای پارەی ڕەوانەکراو کردووە و چەند دانیشتنێکیش بۆ گوێڕاگرتن لەهەردوو دەستەی دەسپاکی و چاودێری بەڕێوەدەچێت.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە چەند ڕێکارێک لەئارادایە بۆ گۆڕینی یاسای گێڕانەوەی پارەی ڕەوانەکراو و زۆربوونی پارەش دەخرێتە ناو ئەم یاسایەوە، جگەلەوەش ئایائەمەت لەکوێبوو لەیاساکەدا کارادەکرێت.