بەغداد/ INA
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی دیاریکرد.
نووسینگەی فەرمانگەی ڕاگەیاندن لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دا کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 18 ی ئایاری ئەم مانگە دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.