بەغداد/ INA
دادگای تاوانەکانی کەرخ ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بڕیاری لەسێدارەدانی دەرکرد بۆ بازرگانێکی مادەی هۆشبەر کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانیە.
بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەکرد کە تاوانبارەکە تریاکی لە دەرەوە هاوردەی نێو عێڕاق کردووە و بازرگانی پێوەکردووە.
بەیاننامەکە وتیشی بڕیارەکە بەپێی مادەی 27/ یەکەم لە یاسای مادەهۆشبەرەکانی ژمارە 50 ی ساڵی 2017 دەرچووە.