بەغداد/ INA
وەزیری بازرگانی ئەسیر داود غرێری جەختیکردەوەسەر گرنگی پاراستنی هاوسەنگی نێوان ئابووری و پتەوکردنی سەقامگیری دارایی.
بەیاننامەی وەزارەت کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەکرد کە وەزیری بازرگانی ئەسیر داود غرێری سەرۆکایەتی شاندی عێڕاق دەکات لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی وەزیران کەلە شاری مەنامە دەبەسترێت.
غرێری لەوتەیەکیدا لە میانەی کۆبوونەوەکاندا وتی ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە گۆڕانکاریەکی خێرا لەجیهان و ناوچەکەدا ڕوودەدات ، بۆیە پێویسته ستڕاتیژیەتی نیشتیمانیمان پتەوتر بکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاری و پێشهاتەکان کە کاریگەریان بەسەر ژینگەی وڵاتانماندا هەیە.
وتیشی ئەوبابەتانەی کە لەکارنامەی دانیشتنەکانماندا هاتوون گرنگیەکی زۆریان هەیە بەتایبەتی بازرگانی ئازادو یەکێتی گومرکی و کەرتەکانی تەندروستی و ئاسایشی دارایی.
هەروەها جەختیشی کردەوە سەر پشیوانیکردنی کۆششەکانی ڕاگرتنی شەڕ دژبە فەلەستین لەلایەن عێڕاقەوە بۆ کردنەوەی ڕێگاکانی گەیاندنی کۆمەکی مرۆیی و خۆراک و دەرمان و چارەسەرکردنی برینداران.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات