کەشناسی عێڕاق: سووکەباران دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

ناوخۆ
  • 13-05-2024, 11:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە وردەکاریەکانی باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی دەستەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا  سبەی سێشەممە لەناوچەکانی باکوور هەورێکی کەم دەبێت و ڕێژنەباران دەبارێت کەجاری واهەیە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش ساف و هەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش گۆڕانکاریان بەسەردانایەت.
    ڕۆژی چوارشەممەش لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی باشوور ساف وهەندێک هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باکوور هەندێک بەرزدەبنەوە .
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست و باکوورساف وپەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە ولە باشووریش پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.
    ڕۆژی هەینیش ساف وپەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش هەروەک خۆیان دەمێننەوە.