بەغداد/ INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بۆ پشکنین و گەڕان لە ناوچەکانی پشتێنەی بەغداد.
بەیاننامەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تێیدا ئاماژەکراوە بەوەی کە هێزە ئەمنیەکان دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دەسپێشخەری بۆ پشکنین و گەڕان بەدوای داواکراوان و تیرۆریستان لە ناوچەکانی پشتێنەی بەغداد.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوە کرد کە هێزەکانی پیادەی فیرقەی شازدەو حەڤدە بە پشتیوانی ئاژانسی هەواڵگری بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەکەن.
ئاماژەشی بەوەکرد کە ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکە ناوچەکانی مەسڵەحەو غزێلیەو تەلکر و قادسیەو عەهدی جەدیدو سوڵتان و لوابدەو شاکریەو شاخە 3 و کەڕەکی زڕاعەو خیامیات دەگرێتەوە.