بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، داوای لە كۆمەڵگەی ڕۆژنامەوانی كرد، شانبەشانی دەسەڵاتی چاودێری دەستووری ئەركەكانی خۆیان ڕاپەڕێنن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ ئێوارە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق موئەیەد عەزیز لامی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : سودانی گوێی لە پێشكەشكردنێك گرت سەبارەت بە مەرجەكانی ئازادیەكانی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن لە عێراق، جەختی لەسەر ڕوانگەی حكومەت بۆ پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین بەگوێرەی ڕێنماییەكانی دەستور و یاسا كارپێكراوەكان كردەوە.
سەرۆك وەزیران داوای لە كۆمەڵگەی ڕۆژنامەوانی كرد بەپێی ڕاگەیەنراوەكە ئەركەكانیان شان بەشانی دەسەڵاتدارانی چاودێری دەستووری هەڵبكەن، ڕاستیەكان بۆ هاووڵاتیان ڕوون بكەنەوە، و بەپێی پیشەیی و بابەتیی میدیایی كاربكەن، بۆ بەرەو بەهێزكردنی هەوڵەكانی حكومەت و دەزگاكانی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان، هێنانەدی گەشەپێدانی هەمەلایەنە، چاكسازی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەكان.