بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگی زیادكردنی هەماهەنگی ئەمنی نێوان عێراق و سوریا كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایدا هاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی سوریا محەمەد خالد رەحمون و شاندی یاوەری كرد، لە كاتی كۆبوونەوەكەدا میكانیزمەكانی هاوكاری ئەمنی لە نێوان هەردوو وڵاتی برادا چەندین دۆسیەك هاوبەشیان هەیە..
بەپێی بەیاننامەكە سودانی جەختی كردەوە : گرنگی بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگی ئەمنی نێوان عێراق و سوریا، لەڕێگەی چەند دۆسیەكەوە، دیارترینیان دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەكانە، ئاماژەی بەوەشكرد گرنگی پەیوەندی نێوان بەرپرسانی ئەمنی لە هەردوو وڵات، و هاوكاری لە بواری ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگریدا.
جەختیشی كردەوە : ئامادەیی عێراق بۆ جێبەجێكردنی ئەوپەڕی هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی سوریا، بەمەبەستی بەرقەراركردنی ئاسایش لە سوریا و لەسەر سنوورە هاوبەشەكان، هەروەها بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەكانی تیرۆر، بەشێوەیەك كە هاوكار بێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایشی سوریا و دوو وڵات و كاریگەرییەكانی لەسەر سەقامگیری ناوچەكە.
لای خۆیەوە وەزیری میوان سڵاوی سەرۆك كۆماری سوریا بەشار ئەسەد و پێزانینی بۆ ڕۆڵی عێراق لە پشتیوانیكردنی سوریا و ستایشی هەوڵەكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ئاسایشی سوریای گەیاندە سەرۆك وەزیران و ڕێوشوێنەكانی ئەمنی لەسەر كەرتی سنووری نێوان عێراق و سوریا.