بەغداد -INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محمد شیاع سودانی" فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕێنماییدا لە پەرەپێدانی بەردەوامی کارەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەردانی بارەگای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کرد ،لە کۆبوونەوەیەکدا کە سەرۆکی دەزگاکە و بەرپرسەکانی دەزگاکە ئامادەی بوون، پێداچوونەوە بە کارەکانی دەزگاکە و پلانەکانی کرا بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاسایش و بەدواداچوونی تاوانە ڕێکخراوەکان لە وڵاتەدا.
هەروەک سودانی ستایشی هەوڵەکانی کارمەندانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییە جیاوازەکان،لە چەندین قۆناغدا لەڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ باندەکانی تاوانکارییەکاندا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- "سودانی" ئاماژەی بە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کرد کە بەم دواییە پەسەند کرا، هەروەک جەختی لەسەر گرنگیی ئەوە کردەوە کە سەرەتای قۆناغێکی نوێی کارکردن و گەیشتنە بە دەستکەوتە ئەمنییەکان.
"سودانی " رێنمایی پێویستیدا لە پەرەپێدانی بەردەوامی کارەکانی دەزگاکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو شێوازە نوێیانەی کە تاوانباران و کەسانی دەرەوەی یاسا پەنایان بۆ دەبەن ، دڵنیایشیدا لە پشتیوانی و پشتگیریکردن بۆ هەر هەوڵێکی ئەمنی کە بۆ دەزگاکە دیاریکرابێت،و ڕەتکردنەوەی هەر فشارێک کە لەسەر ئەفسەران و ئەندامانی دەزگاکە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکە ئەمنی.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی " تەئکیدی لەسەر ڕێنماییەکانی پێشووی خۆی کردەوە کە هیچ دوودڵییەک یان ڕەتکردنەوەیەک لە کارەکانی دەزگاکەدا قبوڵ نەکات، هەروەها هیچ شلکردنێک بۆ تاوانەکان قبوڵ نەکات،ڕێنمایی پێویستیشیدا لە پیادەکردنی دادپەروەری لەنێو ئەو ئەندامانەی کە لە دەزگاکەدا کاردەکەن، جگە لە مامەڵەی باش لەگەڵ هاوڵاتیان.