بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"حەیان عەبدولغەنی" وەزیری نەوتی عێراق،پابەندبوونی عێراقی بە ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانەی ئۆپێک ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژە بەوەدەکات ئەوەی کە لەبارەی پابەندنەبوونی ئۆپێکەوە دەوترێت بێ بنەمایە.
"حەیان عەبدولغەنی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەتی نەوت پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمی ئۆپێک دووپات دەکاتەوە ، ڕاشیگەیاند : کە وەزارەت پەرۆشی هاوکاری وڵاتانی ئەندامە و کاردەکات بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری زیاتر لە ئاستی جیهانی لە بازاڕی نەوت ، بە ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەی کەمکردنەوەی خۆبەخشانە.
ووتیشی : عێراق ڕۆڵی خۆی لە گروپی (ئۆپێک+ )دووپات دەکاتەوە و هەربۆیە دەخوازێت پابەندی ڕێککەوتنەکە بێت، هەروەک پێشتر عێراق پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنەکە راگەیاندبوو لەچوار چێوەی بەرنامەی هەناردە و بەرهەمهێنانی خۆی لە مانگی حوزەیران تا کۆتایی ساڵدا.
ئاشکراشیکرد : کە بەرنامەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی زیادبوونی بڕی بەرهەمهێنان کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕوویدا پەرەی پێدراوە،هەروەها ئەوەی سەبارەت بە پابەندنەبوونی عێراق بە کەمکردنەوەی خۆبەخشانە وروژێندراوە نادروستە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات