بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردە وردەکارییەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ تونس ڕوونکردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە یاداشتەکە 9 بابەتی لەخۆگرتووە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەت، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا بڵاوی کردۆتەوە : بەئامادە بوونی " فوئاد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە"ئیبراهیم نامیس جبوری" وەزیری پەروەردە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی فەرمی و تۆکمەی لەگەڵ "نەبیل عەمار" وەزیری دەرەوەی تونس واژۆکرد،کە پەرۆشی بەرنامەی پەروەردەیی هاوچەرخ و پشتگیریکردنە لە کاروباری قوتابخانە عێراقیەکان لە تونس.
وەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا:- یاداشتەکە نۆ بابەتی هەمەچەشنی تێدابوو کە تیشکیان خستە سەر پشکنینی واقیعی قوتابخانەی عێراقی و دەستپێکردنی کۆمەڵێک پرۆگرام بە ئامانجی پەرەپێدانی بناغەکانی وانەوتنەوە بەگوێرەی ستانداردە پەسەندکراوە نێودەوڵەتیەکان کە گەرەنتی دەرئەنجامە زانستییە بنیاتنەرەکان دەکەن.