بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"کەریم حەمادی"سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق،ڕایگەیاند: کە سیاسەتی تۆڕەکە ڕوونە لە پشتیوانیکردنی بڕیارەکانی دەوڵەت و تیشک خستنە سەر ڕۆڵی شەهیدان،ئەوە سەرەرای ئاشکراکردنی تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو بە تیشک خستنە سەرە ڕۆڵی شەهیدان و ئەو زوڵمەی کە ئەو ڕژێمە ئەنجامی داوە.
"حەمادی" لەمیانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی مەرجیعی باڵایی شیعەکان"سەید (محمد محمد سادق سەدر" و دوو کوڕەکەی ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: شەهید سەدر شۆڕشگێرێکی ڕیفۆرمخواز بوو کە بە ئاشتیخوازییەکەی و بە شکاندنی بەربەستی ترس لە نێو عێراقییەکان جیادەکرایەوە، ئەگەر خوێنی ئەو شەهیدانە نەبوایە ئەوا ئەو سیستەمە دیموکراسیە ئێستادا نەدەبوو.
ووتیشی : ئامانجی بۆنەکەی ئەمرۆمان تیشک خستنە سەر شەهیدبوونی شەرەفمەندانە و چەوساندنەوەی شەهیدان و ئاشکراکردنی تاوانی ڕژێمی پێشوو بە تیرۆرکردنی شەهید "سەدر " و دوو کوڕەکەی،هەروەک تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، بەو پێیەی دەنگی هەموو عێراقییەکانە، ڕۆڵێکی ڕوون دەبینێت لە چوارچێوەی یاساکەیدا لە پێشخستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی عێراق.
ئاشکراشیکرد : کە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، لە قۆناغی داهاتوودا، رۆڵی باشی دەبێت لە تیشک خستنە سەر قوربانیدانی شەهیدان و ئەو زووڵمەی کە بەسەریاندا هاتووە، کە میدیاکان لە بێ ئاگایی یان بە مەبەست پشتگوێیان خستوە.