بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولئیلا نائیلی " سەرۆکی دەزگای شەهیدان،داوای لە میدیاکان کرد ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە بڵاوکردنەوەی تاوانەکانی حزبی بەعس و قوربانیدانی شەهیدان،هاوکات داوای لە وەزارەتی پەروەردە کرد کە تاوانەکانی بەعس لە مەنهەجی خوێندن جێگیر بکات.
"نائیلی"لە وتارێکدا لە میانی مەراسیمی یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی مەرجیعی باڵا ئائەتوڵا سەید" محمد محمد سادق سەدر "و دوو کوڕەکەی،کە ژمارەیەک پەرلەمانتار و سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو . وتی: ئێمە لە یادی یەکێک لە شەهیدە گەورەکانی مێژووی عێراقداین، کە ئەویش ئایەتوڵا سەید "محەمەد محمد سادق سەدرە"،کە شەهید سەدر بزووتنەوەیەکی جەماوەری گەورەی لە کۆمەڵگای عێراقدا هەبوو، بە تایبەت لە کاتی نوێژی هەینیدا، کە سەدان هەزار خەڵکی عێراق پاڵپشتییان دەکرد.
ووتیشی : شەهید سەدر هیوای گەلی عێراق بوو، وتارەکەی کاریگەری زۆری لەسەر عێراقییەکان هەبوو، کە بەعسی گۆر بەگۆر ئەوەی پێ قبوڵ نەبوو بۆیە هەڵسا بە تیرۆرکردنی شەهیدی سەدر دوو سەرکردەی ئایینی، هەروەها بەعس بەوەش نەوەستاوە سەدان هەزار لە خەڵکی عێراقی ئاوارە کرد و لە سێدارە دان و تۆمەتی جۆراوجۆر و بێ بنەمای خستنە پاڵ ، ئەوە جگە لە سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی شەعبانیە و شەهیدکردنی سەدان.
درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : ناتوانرێت ئەو تاوانانە لەبیربکرێت و دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 20 ساڵ، بە شێوەیەکی دروست بەڵگەنامە بۆ ئەو تاوانانە نەکراوە، ئەرکی دەوڵەتە تاوانی بەعسییەکان ئاشکرا بکا،هەروەها بەعسییەکان تەنانەت دوای ساڵی 2003 هەوڵ و کردەی تیرۆریسیان ئەنجامداوە.
هەروەک سەرۆکی دەزگای شەهیدان داوای میدیا ناوخۆییەکان کرد کە ڕۆڵی خۆیان بگێرن لە بڵاوکردنەوەی تاوانەکانی حزبی بەعس و قوربانیدانی شەهیدان، هەروەها داوای لە وەزارەتی پەروەردە کرد کە تاوانەکانی حزبی بەعس لە مەنهەجی خوێندندا شوێنی بکاتەوە بە ئامانجی زانینی تاوانەکان نەوە بەنەوە و هۆشیار بوون لە نادادپەروەری و ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی ئەو فکرە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات