لەسەر داوای تیمی پەیوەندی ئەلیكترۆنی وەزیری كارەبا ڕێنمایی دەكات كە كارەبای ناوەندەكانی تاقیكردنەوە نەبڕدرێت

ناوخۆ
  • 12-05-2024, 16:19
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری كارەبا زیاد عەلی فازڵ، ڕێنمایی كرد كە كارەبای ناوەندەكانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی نەبڕدرێت.
    تیمی پەیوەندی ئەلیكترۆنی حكومەت لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: وەزیری كارەبا زیاد عەلی فازڵ، وەڵامی داواكاری تیمەكەی دایەوە سەبارەت بە نەگرتنەوەی ناوەندەكانی تاقیكردنەوەی بەكالۆریۆس بۆ پۆلی شەشەمی سەرەتایی لەگەڵ پچڕانی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە ماوەی كاتی تاقیكردنەوەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: رێنمایەكە بە بەغدا و تەواوی پارێزگاكان دەگرێتەوە،بەمەبەستی دابینكردنی كەش وهەوای گونجاو بۆ قوتابیان و خوێندكاران،بەتایبەت لەگەڵ هاتنە ناوەوەی عێراق بۆ یەكەم شەپۆلی گەرما كە دوێنێ دەستیپێكردووە.