عێراق و تونس چەند ڕێککەوتنێکی دوو قۆڵی لە چەند بوارێکدا واژۆ دەکەن

سیاسی
  • 12-05-2024, 14:47
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،بە ئامادەبوونی "فوئاد حسێن"جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ،حکومەتی عێراق ڕێککەوتنی دوو قۆڵی لەگەڵ تونس لە چەند بوارێکدا واژۆکرد.
    ڕێککەوتن و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن ئەمانەی خوارەوەیان لەخۆگرتبوو:
    -وەزارەتی پەروەردە یاداشتێک بۆ هاوکاری پەروەردەیی بۆ ساڵانی 2024 و 2025 و 2026، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی تونس واژۆ کرد.
     -ئیمزاکردنی زیادەیەک بۆ هەموارکردنەوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی و وەرزش و لاوان لە نێوان "ئەحمەد موبەرقع" وەزیری وەرزش ولاوان و "نەبیل عەمار " وەزیری کارووباری دەرەوە و کۆچبەرانی تونس.
    - یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری هاریکاریی دەرمان و تەندروستی لە نێوان وەزارەتی تەندروستی عێراق و تونس، بە نوێنەرایەتی"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی عێراق،و وەزارەتی تەندروستی تونس بەنوێنەرایەتی "نەبیل عەمار"وەزیری کارووباری دەرەوەو کۆچبەرانی تونس.
     - یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری ئەمنی لە نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی تونس، لەلایەنی عێراقەوە "عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ و لە لایەنی تونسیش "نەبیل عەمار" وەزیری کارووباری دەرەوە و کۆچبەرانی تونس.
     -یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە نێوان وەزارەتی کار بە نوێنەرایەتی "ئەحمەد ئەسەدی " و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی تونس بە نوێنەرایەتی" نەبیل عەمار " وەزیری کارووباری دەرەوەو کۆچبەرانی تونس.
     -یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری تەکنیکی نێوان وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی تونس
     -یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری ڕاهێنان و ڕاهێنانی پیشەیی و دامەزراندن لە نێوان وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی تونس.
     - یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری پیشەسازی لە نێوان وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان بە نوێنەرایەتی "خالد بەتال"و وەزیری پیشەسازی و وزەی تونس، بە نوێنەرایەتی "نەبیل عەمار" وەزیری کارووباری دەرەوەی تونس.
    - یاداشتێکی هاوکاری لە بواری کاروباری ئایینی لە نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکانی عێراق بە نوێنەرایەتی "ئەحمەد فەکاک بەدرانی " و وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تونس بە نوێنەرایەتی "نەبیل عەمار " وەزیری کارووباری دەرەوەی تونس.