بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت ڕایگەیاند : کە بڕیاری درێژکردنەوەی خولی یاسادانانی پەرلەمان بۆ تەواوکردنی ژمارەیەک یاسای گرنگە، کە دیارترینیان خشتەی بودجەی گشتی فیدراڵە بۆ ساڵی 2024.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: "محسین مەندەلاوی"سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،ئامادەی یەکەمین کۆڕبەندی عەشایەری بوو لە ژێر دروشمی (یەکگرتن لە بەرپرسیارێتی نیشتمانی لە نێوان یاسادانانی پەرلەمان و یاسای هۆزەکان)، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک پەرلەمانتار و شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەکانی عێراق .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : کۆڕبەندەکە بە خوێندنەوەی سورەتی فاتیحە لە ساڵیادی پڕلە ئازاری شەهیدبوونی ئایەتوڵڵای گەورە سەید "محمد محمد سادق سەدر " و دوو کوڕە بەڕێزەکەی "ڕۆحیان شاد بێت" دەستی پێکرد.
لەو میانەیەدا "مەندەلاوی" ووتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا ئاماژەی بەوەدا:- کە دەسەڵاتی مەرچعیەتی باڵای ئایینی تیشکی خستۆتە سەر ڕۆڵی خێڵە ڕەسەنەکان لە پاراستنی سیستەمی بەهای گەلەکەمان و فرەچەشنی مەزهەبەکانی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگادا.
"مەندەلاوی "جەختیشی کردەوە: کە بڕیارەکەی ئەم دواییە بۆ درێژکردنەوەی خولی یاسادانانی پەرلەمان کە کەوتبویە کاتی پشوو، بۆ تەواوکردنی کۆمەڵێک یاسای گرنگە، کە لە پێش هەموویانەوە بریتییە (خشتەی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024).
ئاماژەی بەوەشدا : ئەنجومەنی نوێنەران یاسایەکی تایبەتی بۆ هۆزەکانی عێراق دەرکردووە،کەگەرەنتی پێگەی ئەوان و دەستەبەرکردنی ڕێکخستنی کاروبارەکانیان دەکات ،هەروەک داوای لێکردن کە هاوکاری حکومەت و پاڵپشتی کارەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگاکانی تر بکەن بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی پاراستنی پێگەی هۆزەکان و بەهێزکردنیان بۆ ئەنجامدانی ڕۆڵی نیشتمانی و کۆمەڵایەتیان، و چالاککردنی ڕۆڵی جەوهەرییان جێبەجێکردنی یاسادا.