بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران ئامادەیی عێراقی راگەیاند بۆ پێشوازی لە بەستنی کۆنفرانسی داهاتووی تۆڕی عەرەبی لە بەغدای پایتەخت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،پێشوازی لە "سوڵتان بن حەسەن جەمالی" ئەمینداری گشتی تۆڕی عەرەبی بۆ دامەزراوە نیشتمانییەکانی مافی مرۆڤ و وەفدی یاوەریکرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانی دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەسەر دۆسیەی مافی مرۆڤ،و کاری ڕێکخراوە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لەو بوارەدا، هەروەها پێداچوونەوە بە پێشهاتە یاسایی و دەستوورییانە کران کە عێراق پێدا تێپەر دەبێت، لە دەستەبەرکردنی مافەکانی تاک و مافە مەدەنییە گشتییەکان.
بەپێی بەیاننامەکە : هەر لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک وەزیران ،ئامادەیی عێراقی بۆ بەستنی کۆنفرانسی داهاتووی تۆڕی عەرەبی لە بەغدای پایتەخت خستەروو، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی باش بۆ کاری دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ،لە رێگای ئەنجامدانی کۆنفرانسی گەشەپێدان و وۆرک شۆپ کە پشتگیری لە چالاکییەکانیان دەکەن.