بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند،كەیەدەگی نەوت بۆ زیاتر لە 160 ملیار بەرمیل بەرزبووەتەوە،ئاماژە بەوەشدەدات 22 کۆمپانیای نێودەوڵەتی کێبڕکێ دەکەن بۆ پرۆژەی پەرەپێدانی کێڵگە غازییەکان، جەختیشی کردەوە کە عێراق لە غازی شلدا خۆبژێوی بەدەستهێناوە.
"عاسم جیهاد"وتەبێژی وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: گەڕی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەتی تەواوکەر هاوتەریبە لەگەڵ بەرنامەی حکومەت کە ئامانجی ئەوەیە وەبەرهێنان لە سامانی نەوت و گاز بەرزبکاتەوە.
ڕاشیگەیاند:کە 22 کۆمپانیای نێودەوڵەتی کێبڕکێ لەسەر پڕۆژەی پەرەپێدانی ئەو کێلگانە دەکەن.
ووتیشی : زۆربەی ئەو بلۆکانەی کە گەڕان تێیدا ئەنجام دەدرێت، بلۆکی غازین، کە ئەمەش پاڵپشتی کەرتی وزە دەکات لە عێراق.
"عاسم جیهاد" جەختیشی کردەوه کە وەزارەتی نەوت هەنگاوی گرنگی لەبواری وەبەڕهێنانی غازدا کردوە له هەر یەک لە پارێزگای میسان به ڕێژه ی 300 پێ سێجا و له پارێزگاکانی زیقار / ناسریه و غراف،بەڕێژەی 200 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد بۆ هەر رۆژێک.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : ئەو گرێبەستانەی کە وەزارەت سەبارەت بە کێڵگەی (نەهران عومەر) ئەنجامی داوە، 300 ملیۆن پێ سێجا ستانداردە بە دووقۆناغ جێ بەجێدەکرێت، کە گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتالە و ڕۆژانە 600 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد دابین دەکات.
ئاماژەی بەوەشدەکات: کە لە خولی پێنجەمی مۆڵەتدان زیاتر لە 800 ملیۆن پێ سێجا ستانداردی غازی بەدەستدەهێناوە، ئەوە جگە لە هەوڵەکانی کۆمپانیای غازی بەسرە، کە وەبەرهێنانی غازی تێدا گەیشتووەتە 1200 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد لە ڕۆژێکدا، هەروەک وەزارەت هیوادارە ئەمساڵ 200 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد زیاد بکات، بۆیە بە گشتی عێراق ئامانجی بەدەستهێنانی خۆبژێوی هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی وزە و گەیشتن بە قۆناغی خۆبژێوی.
وتەبێژی وەزارەتی نەوت ،دووپاتیشی کردەوە: کە عێراق لە غازی شلدا خۆبژێوی بەدەستهێناوە،ئەوەی زیادەشە هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکات،کە ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی ئابووریی نیشتمانی.
بە وتەی "جیهاد" هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن لەسەر چڕکردنەوەی هەڵمەتی گەڕان، هەربۆیە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە یەدەگی نەوتی عێراق زۆرتربێت.
دەشڵێت: لە داهاتوودا ڕێژەی نەوتی یەدەگ لە عێراق هەڵدەکشێ بۆ زیاتر لە 160 ملیار بەرمیل ، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕۆڵی عێراق لە بازاڕی جیهانی نەوتدا.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات