بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ،واژۆکردنی یاداشتێکی هاوکاریی هاوبەشی ئەمنی لەگەڵ لایەنی سوریای ڕاگەیاند،کە پێنج لایەنی لەخۆگرتبوو، هاوکات"محەمەد خالد ڕەحمون" وەزیری ناوخۆی سوریا،دووپاتی کردەوە کە لە 22ی تەمموزی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی هەمەلایەنە بۆ هاریکاری ئاسایشی ناوچەکە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.