بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ: هەماهەنگی بەهێز لەگەڵ گواستنەوەی تایبەت هەیە بۆ سنووردارکردنی کاری ئۆتۆمبێلی تایبەت کە وەک تاکسی کاردەکەن

ناوخۆ
  • 12-05-2024, 12:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی بڕیاڕێکی نوێی سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلە تایبەتانەی کە وەک تاکسی کاردەکەن دەرکرد، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە هەماهەنگییەکی زۆر لەگەڵ کۆمپانیای گواستنەوەی تایبەت هەیە بۆ سنووردارکردنی ئەمە.
    موقەدەم"محمد عەلی حەسون" بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:ئەو ئۆتۆمبێلە تایبەتانەی کە وەک تاکسی کاردەکەن،بە یەکێک لە هۆکارەکانی سەرپێچییەکانی هاتوچۆ دادەنرێت ،بەپێی مادەی 25 لە یاسای ژمارە 8ی ساڵی2019.
    ڕاشیگەیاند : کە بڕیارەکە بریتییە لە سەپاندنی غەرامە بە بڕی 50 هەزار دینار بەسەر هەر کەسێک کە خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەتە و وەک تەکسی کاردەکات،هەروەک هەماهەنگییەکی زۆر لەگەڵ کۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی تایبەت هەیە لەو بارەیەوە.
    ئەو بەرێوەبەرە داواشی لە خاوەن ئۆتۆمبێلە تایبەتیەکان کردووە کە ئاگاداری ئەو سەرپێچیەبن و دەستبەرداری کاری تاکسی بن، بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لەسەر شەقامەکانی بەغدا لە  هەردوو دیوی کەرخ و ڕەسافە.