بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە تاقیکردنەوەی وزاری بۆ زیاتر لە ملیۆنێک قوتابی قۆناغی سەرەتایی لە عێراق دەستیپێکرد.
وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : ژمارەی ئەو خوێندکارانەی بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی وزاری بۆ قۆناغی سەرەتایی دەکەن زیاترە لە یەک ملیۆن قوتابی، کە بەسەر حەوت هەزار و 600 سەنتەری تاقیکردنەوەدا دابەشبونە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : "ئیبراهیم نامیس جبوری" وەزیری پەروەردە ڕێنمایداوە کە چاودێری قوتابیان بکرێن، و ڕەچاوی بارودۆخی دەروونی و تەندروستیان بکرێت، هەروەها پێداویستی وەک ئاوی خواردنەوە و کارەبا دابین بکرێت بۆ دڵنیابوون لە ئاسوودەیییان لەناو ناوەندەکانی تاقیکردنەوەکان.