بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایش دەستگیرکردنی سێ داواکراوی بە تۆمەتی تیرۆر و ڕفاندن و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە بەغدا و نەجەف ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،بڵاوی کردۆتەوە :کە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری توانیان دوو داواکراو بە تۆمەتی تیرۆر و ڕفاندن لە ناوچەکانی زەعفەرانیە و تاجی لە بەغدا دەستگیر بکەن ، کە دوو فەرمانی دەستگیرکردنیان لە دژی هەبوو بەپێی بڕگەکانی مادەکانی تیرۆر و ڕفاندن.
هەر بەگوێرەی هەمان ڕاگەیەندراو،یەکەیەک لە هێزەکانی هەواڵگری و ئەمنی نەجەفی پیرۆزی سەربە هەمان بەرێوەبەرایەتی ، توانیان بازرگانێکی مادەی هۆشبەر لە هەمان پارێزگا دەستگیر بکەن،کە فەرمانی دەستگیر کردنی دادوەری هەبوو بە پێی ماددەی 28ی ماددە هۆشبەرەکان .
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا