سەرۆکی کۆمار جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی وتووێژ و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش دەکاتەوە

سیاسی
  • 12-05-2024, 10:30
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئێوارەی رۆژی شەممە"لەتیف جەمال رەشید "سەرۆك کۆمار لە هەولێر لەگەڵ " نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
    لەڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، بڵاوی کردۆتەوە : لە دیدارێکدا کە جێگرانی سەرۆکی هەرێم و ژمارەیەك لە وەزیر و لێپرسراوانی هەرێم ئامادەیبون ،بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی ئیقلیمی و ناوچەیی تاووتوێکران و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پارێزگاریکردن لەو ئارامی و پێشکەوتنە ئەرێنیانەی لە وڵاتدا هاتونەتەئاراوە.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاووتوێکران و گرنگی چەسپاندنی رێککەوتنەکان و چارەسەرکردنی تەواوەتی کێشەکان دوپاتکرایەوە، هاوکات ستایشی ئەو هەنگاوانە کران، کە بونەتەهۆی زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :لەو میانەیەدا سەرۆك کۆمار جەختی لەسەر گرنگی دیالۆگ و وتووێژی بەردەوام کردەوە بۆ زاڵبون بەسەر کێشە و گرفتەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان لە هەموو ناوچەکانی وڵات.
    هەروەک سەرۆك کۆمار ئاماژەی پێکرد، کە هاوکار دەبێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تەواوی چارەسەکردنی پرسی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم و فەرمانبەران، هاوکات کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم جوتیاران و وەرگرتنی بەرهەمی گەنم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
    باسی لەوەشکرد، کە بایەخی تەواو بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدات لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان.
    هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هەوڵە بەردەوامەکان کرد بۆ بەرقەرارکردنی زیاتری ئاسایش و ئارامی، هەروەها بۆ تێپەڕاندنی کێشە و گرفتەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
    هاوکات باسی لە سەردانەکەی ئەمدواییەی کرد بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، کە بەشێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران دەبێت.