بەغدا-INA
محەممەد خالد ڕەحمۆن، وەزیری ناوخۆی سوریا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەخت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە:- ئێوارەی دوێنێ شەممە"محەمەد خالد ڕەحمون"وەزیری ناوخۆی سوریا بە سەردانێکی چەند ڕۆژەی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەخت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- وەزیری ناوخۆی سوریا و وەفدی یاوەری لەلایەن "عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ و ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەر پێشوازییان لێکرا.