بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، ڕاگەیاند : کە بەشداریی پیاوانی ئایینی لە بەرگریکردن لە عێراق و پاراستنی پەیکە کۆمەڵایەتیەکەی زۆر گاریگەر و بەرز بووە ، هاوکات داوای لە پیاوانی ئایینی کرد پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەت و پەرلەمان بکەن و بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی فیکرەی توندڕەوی ئایینی .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە: "محسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،بە یاوەری پەرلەمانتار "حەسەن خەفاجی" گەشتێکی مەیدانی بۆ حەزرەتی قادریە ئەنجامدا ،و لەلایەن شێخ خالد گیلانی و شێخ عەفیفەدین گەیلانی و ژمارەیەک ماموستای ئاینی و شێخەکانی تەریقەت پێشوازی لێکرا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- دوای ئەوەی "مەندەلاوی" نوێژی مەغریبی لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادر گەیلانی ئەنجامدا،سەردانی مەزارگە و شوێنی جیاجیاکانی کرد، هەروەها سەیری ئەو کۆکراوە بەنرخ و مێژووییانەی کرد کە ساڵەهای ساڵە هەڵگیراون و تیایدا بەشێکیان ئاماژە بە پێگەی شێخ گەیلانی دەکەن،هەروەک مەندەلاوی گوێبیستی پێداویستییەکان ،و دیارترین کێشە و ئاستەنگەکان کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە بوو ، ئەوە جگە لەگوێگرتن لەو هاووڵاتیانەی کە لە شوێنەکە ئامادەبوو ،بەڵێنی بەدواداچوونی بۆ داواکارییەکانیدا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە" مەندەلاوی جەختی کردەوە لد ڕۆڵ و پێگەی پیاوانی ئایینی،و بەشداری گەورەیان لە بەرگریکردن لە عێراق و پاراستنی پەیکەری کۆمەڵایەتی بە درێژایی مێژوو و بە درێژایی ئەو هەلومەرجە سەختەی کە عێراق پێیدا تێپەڕیوە، لەهاوکاریان بپ دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن کە تیایدا هەنگاوەکانی دەستکەوت و چاکسازی خێراتر کرد،مەندەلاوی داوای لێکردن بەردەوام بن لە پشتیوانی حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها ڕووبەڕووی توندڕەوی ئایینی و فیکری و ببنەوە و رۆلی خۆیان بگێڕن لە بڵاوکردنەوەی ڕۆحی لێبوردەیی و پێکەوەژیان لە نێوان مرۆڤەکاندا.