بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"سەید موقتەدا سەدر"ڕێبەری ڕەوتی سەدر ایگەیاند: کە ئەو دەسەڵاتەی کە ئایەتوڵا سەید "محمد محمد سادق سەدر" (قدس سرە) شەهید کرد، داگیرکەرێکی دڕندە بوو.
سەید "سەدر" لە وتارێکدا لە میانی 26 ساڵەی شەهیدبوونی سەید" محمد سادق سەدر و دوو کوڕەکەیدا،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند کە: شەهید بوونی ئایەتوڵا "سەید محمد سادق سەدر"و دووکورەکەی بەدەستی بەعسی سەدامی نەفرەتی،فەرمانێکی ستەمکارانەی نەفرەت لێکراو بوو.
ئاماژەی بەوەشدا : ئەو تاوانە ئاشکرایە کە لەلایەن دەزگا سەرکوتگەرەکانەوە ڕاستەوخۆ دوای وتاری شەهید کە داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی دەکرد ڕوویدا.
ووتیشی : ئەوەی سەید سەدری ئێمەی شەهید کرد،دەستەڵاتدارێکی دڕندانە بوو.