بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"ڕەزاق موحیبس سەعداوی"وەزیری گواستنەوە ، لەگەڵ "نەبیل عەمار" وەزیری کارووباری دەرەوە و کۆچبەرانی تونس،سەبارەت بە کاراکردنی هێڵی بەغدا – تونس گفتوگۆی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوەیەتی، تیایدا هاتووە:- "سەعداوی" لەگەڵ "نەبیل عەمار " وەزیری دەرەوە و کۆچبەرانی تونس و وەفدی یاوەری کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەت ئامادەی بوون ، گفتوگۆ لەسەر هاوکاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لە کەرتی گواستنەوە لە نێوان هەردوو وڵاتدا کرا .
وەکڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە:- لە کۆبوونەوەکەدا کە لە کۆشکی میوانداری لە بەغدا بەڕێوەچوو، باس لە گرنگی کاراکردنی هێڵی بەغدا- تونس کرا، ئامادەکارییە دراییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی توانای ئابووری بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی ئەم هێڵە و پێویستیی ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان هەردوو وڵاتی برادا سەبارەت بە کەرتی گواستنەوە بە گشتی خرایە روو .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سەعداو" لەگەڵ وەزیری کارووباری دەرەوەی تونس باسی لە ڕێگاکانی هاوکاری هاوبەش لە هەموو بوارەکانی کەرتی گواستنەوە لەبوارەکانی (دەریای و ئاسمانی و شەمەندەفەر و بەندەر) کرد ، لەچوار چێوەی پڕۆژەی ستراتیژی گەشەپێدانی ڕێگاوبان و گرنگی ئابوورییەکەی بۆ ناوچەکە و جیهان.
هەر لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە :وەزیری کارووباری دەرەوە و کۆچبەرانی کۆماری تونس دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی ئارەزووی زۆر هەیە بۆ کاراکردنی هێڵی نێوان (بەغدا- تونس)، لەو روانگەیەشەوە ڕایگەیاند : کە پێویستیان بە ئاسانکاری لەگەڵ لایەنی عێراقی هەیە، بە تایبەتی پێدانی ڤیزەی خێرایی بە عێراقییەکان، هەروەک خواستی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی ،بەتایبەتی لە بواری گواستنەوەدا.