بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی،لەناوبردنی دوو تۆڕی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند کە لە (40) کەسی بیانی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە پێکهاتبوون.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،و بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی دروست و بەدواداچوونی مەیدانی،و دوای ئەنجامدانی ژمارەیەک بۆسەی ورد لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە،هێزەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق،بە هاوکاری یەکەیەکان لە هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ توانی دوو تۆڕی نێودەوڵەتی کە پێکهاتبوون لە (40) ئەندام دەستگیر بکات ، کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانی بون و تێوەگلابوون لە ئەنجامدانی تاوانی ڕفاندن و زەوتکردن و ساختەکاری و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ماددە هۆشبەرەکانەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: دوای بەدواداچوونی بەردەوام لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد، سەرجەم ئەندامانی ئەو دوو تۆڕە دەستگیرکران، هەروەها بەڵگەی تاوانکاری کە لایان بوو لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستی بەسەردا گیرا، لە گەڕەکە جیاوازەکانی بەغدای پایتەخت و پارێزگاکان، ئەو تۆڕە بەشداریان لە ئەنجامدانی تاوانی جۆراوجۆردا کردوە، کە زۆرینەی قوربانییەکانیان هاووڵاتی بیانی بوون کە لە عێراق نیشتەجێ بوون.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا