سەرۆک کۆمار بەسەردانێک گەیشتە هەولێر

سیاسی
  • 11-05-2024, 18:52
  • +A -A

    هەولێر-INA
    ئەمڕۆ شەممە"لەتیف جەمال رەشید " سەرۆك کۆمار،بەسەردانێك گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
    لەگەڵ گەیشتنی،سەرۆك کۆمار بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەلایەن "نێچیرڤان بارزانی"سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لێپرسراوانی باڵای حکومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێکرا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتوە :- سەرۆك کۆمار له میانی سەردانەکەیدا  لەگەڵ ژمارەیەك لە لێپرسراوانی باڵای حزبی و حکومی کۆدەبێتەوە و بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی ناوخۆیی و هەرێمایەتی تاووتوێ دەکەن،سەرەڕای گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- وا بڕیاریشە سەرۆك کۆمار لە هەولێر بەشداری لە کۆنفرانسێك سەبارەت بە وشکەساڵی و کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر سیاسەت،و ئابوری و دیمۆگرافیا لە عێراقدا بکات.