بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممه "موحسین مەندەلاوی"سەڕۆکی ئەنجومەنی نوێنەڕان بەوەکالەت،لەمیانی پێشوازی لە "شێخ هومام حەمودی" سەڕۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، هەردوو لا جەختییان لە کۆدەنگی و گفتوگۆی بەردەوامی لایەنەکان کردەوه ،بۆ هەڵبژاردن و دانانی سەڕۆکێکی نوێ بۆ پەڕلەمان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:"محسین مەندەلاوی"سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەوەکالەت، پێشوازیی لە"شێخ هومام حەمودی"سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق کرد و لە میانی دیدارێکدا کۆمەڵێک مەلەف و بابەتی گرنگی ناوخۆیی،و هەروەها دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی تاوتوێ کران، بەتایبەت جوڵەی هێزە ساسیەکان بە ئاراستەی پێویستی خێراکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- هەردوو لا جەختیان کردەوە کە ئەم مەلەفە دەبێت لەسەر بنەمای گفتوگۆ و کۆدەنگی لایەنەکان بێت،کە پێشتر ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، هەروەها تەئکید لەسەر پشتیوانی حکومەت کرایەوە لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی.