وەزارەتی ناوخۆ مەشقی مشتی پۆڵا بۆ ئاسایشی ناوچەكە ئەنجام دەدات

ئەمنی
  • 11-05-2024, 14:50
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ پشتڕاستی كردەوە كە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی ئەمنی لە ناوچە جیاجیاكان.
    لە بەیاننامەیەكدا لە وەزارەتەكەوە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری، فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا رەسافە ئەمڕۆ شەممە  مەشقی ئەمنی بەناونیشانی (مشتی پۆڵاین) ی بۆ ئاسایشی ناوچەكە بۆ ماوەی سێ كاتژمێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەر لە پێكهاتە جیاجیاكانەوە ئەنجامدا.
    وەزیر جەختی لەوە كردەوە پێش دەستپێكردنی ئەم مەشقە، پێویستی سوودوەرگرتن لەم جۆرە پراكتیزانە بە ئامانجی پەرەپێدانی لێهاتوویی و تواناكانی ئەفسەر و ئەندامان، و زانینی ئاستەنگەكانی جێبەجێكردنی ئەركەكان لە هەمان كاتدا جەختی لەسەر ئامادەكاری گونجاو بۆ مەشقی هاوشێوە لە فەرماندەیی پۆلیسی تردا، بەتایبەتی كە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە ئەنجامدانی بەرپرسیارێتی ئەمنی لە ناوچە جیاوازەكاندا.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە ئەم مەشقە چەندین پراكتیك و چالاكی لەخۆگرتبوو كە نیشاندەری چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ڕووداوەكان و ڕاپۆرتەكان، وەڵامدانەوەی خێرا بۆ پەیوەندییەكان، و جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی پۆلیس بەو شێوەیەی كە لەلایەن بەشە كارامەەكانەوە داوایان لێدەكرێت تاوەكو تەواو دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕەوانەكردنی بۆ دەزگای دەسەڵاتی دادوەری.