بەغدا - INA- حەسەن فەواز
مەراسیمی دەستپێكردنی خولی پێنجەمی مۆڵەتپێدانی تەواوكەر و گەڕی شەشەم بۆ كێڵگە نەوتییەكان و گازەكان ماوەیەكی كەم لەمەوبەر دەستیپێكرد، بە ئامادەبوون و پاڵپشتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : چالاكییەكانی مەراسیمی دەستپێكردنی گەڕی پێنجەمی مۆڵەتپێدانی تەواوكەر و گەڕی شەشەم، بۆ كێڵگە نەوتییەكان و گاز، بە ئامادەبوون و پاڵپشتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی دەستیپێكرد.
پەیامنێرمان ووتیشی : گەشتەكە 29 پڕۆژەی كێڵگە و پەچەی گەڕان بەدوای نەوت و گاز لەخۆدەگرێت، كە بەسەر 12 پارێزگاری عێراقدا دابەشكراون.
چالاكییەكان بریتی بوون لە كێبڕكێی نێوان ئەو كۆمپانیایانە كە داواكاری پێشكەش دەكەن بۆ پڕۆژەكانی هاوپێچ بە گەڕی پێنجەمی مۆڵەتدان و گەڕی شەشەمی مۆڵەتدان كە كێڵگە نەوتی و گازییەكان لەخۆدەگرێت.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوت بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند : رۆژی یەكەم بریتی دەبێت لەراگەیاندنی كۆمپانیا براوەكان بۆ كێڵگەكانی (رۆژهەڵاتی بەغدا،درێژكراوەی باكوور،كێڵگەی دیمە- میسان،كێڵگەی فوراتی ناوەراست،عەكاشات،فاو،عنەز،تەل حەجەر،بولخانە،عانە).