بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد دەراجی ڕاوێژكاری تەكنیكی سەرۆك وەزیران، واژۆكردنی ڕێككەوتنی نێوان عێراق و ئیتاڵیا بۆ دابینكردنی دارایی پڕۆژە پیشەسازییەكان بە بەهای 700 ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند، هاوكات واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی پشتڕاستكردەوە بۆ تەیاركردنی عێراق بە (6 ) كارگەی ئیتاڵیا بۆ كەرتی تایبەت.
دەراجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بە ڕێنمایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێككەوتنێك لە نێوان لیژنەی باڵای گەرەنتی سەروەری و دەزگای قەرزی شاسای ئیتاڵیا بە ناوی حكومەتی ئیتاڵیا واژۆ كرا بۆ پارەداركردنی پڕۆژە پیشەسازییەكان لە عێراق بە بەهای 700 ملیۆن دۆلار، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەوە واژۆكردنی ڕێككەوتنی نێوان بانكی بازرگانی عێراق (TBI) و دوو بانكی ئیتاڵی بوو بۆ دابینكردنی دارایی ئەم پڕۆژانە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی حكومەت بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت، یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیش لەنێوان بازرگانانی وبازرگانانی ئیتاڵی بۆ دابینكردنی هێڵەكانی بەرهەمهێنان و كارگەكانەوە واژۆكرا بۆ دابینكردنی 6 كارگە بۆ عێراق، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو كارگانە شووشە و بەرهەمی دەرمان، كوشتارگە، بەخێوكردنی پەلەوەر و هێلكە، و پرۆسێسكردنی غاز دامەزراوەكە، كارگەیەكی ئاسن، و كارگەیەكی دەرمانسازی لەخۆدەگرێت.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات