بهغداد-INA
ئەمڕۆ هەینی ،حهشدی شهعبی ، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە پشتێنەی بەغدا ڕاگەیاند.
حهشدی شهعبی لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه ڕاگهیاندووه ،هێزێک لە لیوای دووی حهشدی شهعبی ، بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپا، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە ناوچەکانی بەغدا ئەنجامدا له چوارچێوهی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەنبار.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئۆپەراسیۆنەکە بریتی بوو لە پشکنینی ناوچەی زوبحە و ناوچە جیاجیاکانی پشتێنەی بەغدا بە ئامانجی بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراون و بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچهكه.