سەرۆكی تۆڕی راگەیاندن لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمان گفتوگۆ سەبارەت بە پتەوكردنی هاوكاری هاوبەش دەكات

ناوخۆ
  • 9-05-2024, 21:37
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كەریم حەمادی لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵا باسیان لە پتەوكردنی هاریكاری نێوان تۆڕەكە و ئەنجومەنی نوێنەران كرد.
    سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی تەئكیدیكردەوە: پلانێكی نوێ هەیە كە پێكهاتەكانی تۆڕەكە بەرەوپێش دەبات و ناسنامەی نیشتمانی سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق بەهێز دەكات و پاڵپشتی هەوڵەكان دەكات بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    هەروەها ئاماژەیكرد: بە خواستی پەرەپێدانی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان تۆڕەكە و كاری لیژنەكانی پەرلەمان.
    لای خۆیەوە جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان ستایشی ڕۆڵی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی كرد لە مامەڵەكردن لەگەڵ ڕووداوەكان بە بێلایەنانە، و هاوكات ئاماژەی بە ئامادەیی ئەنجوومەنی نوێنەران كرد بۆ پشتیوانی تەواو لە تۆڕەكە بە شێوەیەك كە پەیامی نیشتمانی خۆی بەرز بكاتەوە كە گوزارشت لە هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق بكات.