گرینگترین ناوەڕۆكی سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ بابل

سیاسی
  • 9-05-2024, 21:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت:  گرینگترین ناوەڕۆكی سەردانەكە بریتی بوون لە كۆبوونەوە و پڕۆژەكان كە لەلایەن سەرۆكوەزیرانەوە دەستیپێكرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە سەردانەكە بریتی بووە لە:
    ■ دەستپێكردنی پاكێجێكی پڕۆژەی خزمەتگوزاری نوێ لە پارێزگای بابل بە بەهای (1,276,740,000,000) دینار.
    ● ڕەوانەكردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی گەورەی حلە/قۆناغی دووەم بۆ جێبەجێكردن بە تێچووی 287 ملیۆن دۆلار.
    ● دەستپێكردنی پڕۆژەی هەمەلایەنە بۆ ئاوەڕۆ و ئاوی باران لە (قەزاكانی قاسم، هاشمییە، و مەدحەتیە)، بە كۆی گشتی بڕی (364,500,000,000) دینار.
    ● دەستپێكردنی پڕۆژەیەكی  هەمەلایەنە بۆ تۆڕەكانی ئاوەڕۆ و ئاوی باران لە قەزای كیفل بە بڕی 134.2 ملیار دینار.
    ● دەستپێكردنی پڕۆژەی ڕێگاوبان كە ڕێگای خێرا (بەسرە - بەغدا) بەیەكەوە دەبەستێتەوە، لە ڕێگەی ناحیەی ئیمام - ئەنانە - بۆ ئیبراهیمیە لە قەزای هندییە، بە تێچووی 320 ملیار دینار.
    ● بەڕێوەبردن و كارپێكردنی نەخۆشخانەی ئیمام سادق (ر)، لەلایەن كۆمپانیایەكی تایبەتمەندی بیانی بە بڕی 60 ملیۆن دۆلار.
    ■ دەستپێكردنی كاركردن لەسەر پڕۆژەی تاحونەی یەكگرتوو، كە یەكێكە لە پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر ، كە توانای بەرهەمهێنانی (یەك ملیۆن تۆن)ی هەیە ساڵانە.
    ■ كردنەوەی پڕۆژەی فراوانكردنی كارگەی شەكر لە كۆمپانیای یتحاد، زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی كارگەكە لە (4,200) تۆن بۆ (6,000) تۆن لە ڕۆژێكدا.
    ■ كردنەوەی كارگەیەكی دەرهێنانی ڕۆنی ڕووەكی و كارگەیەكی بەرهەمهێنانی خۆراكی ڕووەكی و كارگەی پێش تێكەڵكردن لە كۆمپانیاكەدا.
    ■ چاودێریكردنی مەیدانی بۆ پێشكەوتنی جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی ئاوەڕۆی گەورەی حلە.
    ■ سەردانێكی مەیدانی بۆ پڕۆژەی پردی عەشتار لە سەنتەری شاری حلە، یەكێك لە پڕۆژەكانی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بابل.
    ■ سەردانی سەنتەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی مەرجان ، و زانیاری لەسەر ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستیانەی كە لەوێ پێشكەش بە نەخۆشەكان دەكرێت.
    ■ سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەی بەڕێوەبەر و بەرپرسانی فەرمانگەكانی خزمەتگوزاری و كەرت و پێكهاتەكان لە پارێزگای بابل.
    ■ ئاڕاستەكردنی پێكهێنانی لیژنەیەك لە وەزارەتەكان، كە هەفتەی داهاتوو لە پارێزگای بابل ئامادە دەبێت؛ بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە دەستنیشانكراون و بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی دەرئەنجامەكانی سەردانەكە.
    ■ سەرۆكایەتی كۆبونەوەی فەرماندە ئەمنی و سەربازییەكان و پێكهاتەكان لە پارێزگای بابل.
    ■ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگای بابل، و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا.
    ■ كۆبوونەوە لەگەڵ شێخەكانی عەشیرەتەكان و كەسایەتییە دیارەكانی پارێزگای بابل.