بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕایگەیاند: حكومەت زیاتر لە یەك ترلیۆن دیناری بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لە بابل تەرخانكردووە.
سەرۆك وەزیران لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە كۆتایی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای بابل، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئێمە كۆبوونەوەمان لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان لە پارێزگای بابل ئەنجامدا و پێداچوونەوەمان بە پڕۆژە دواكەوتووەكاندا كرد و وتیشی: 64 پڕۆژەی دواكەوتوو لە بابلدا هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: دواكەوتنی پڕۆژەكان زیانێكی زۆریان بە ئاستی خزمەتگوزارییەكانی پارێزگاكە گەیاندووە، و وتیشی: بەرنامەمان لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكاندا ئەوەیە كە 24 كاتژمێر لە ڕۆژێكدا كاریان تێ بكرێت.
جەختیشیكردەوە: چارەسەر و پلانێكی ڕوون بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی گەورەی ئاوەڕۆی حلە داڕێژراوە، و وتیشی: تێچووی پڕۆژەكە دەگاتە 287 ملیۆن دۆلار لە چوارچێوەی قەرزی بەریتانیا.
ئاشكراشیكرد: قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئاوەڕۆی گەورەی حلە دەستیپێكردووە، و وتیشی: پلانێكی ڕوون هەیە بۆ جێبەجێكردن و تەواوكردنی، چونكە نوێنەرایەتی گۆڕانكارییەكی چۆنایەتی دەكات لە خزمەتگوزارییەكاندا.
سەرۆك وەزیران لە وتەكانیدا ئاماژەی بەوەشكرد: پڕۆژەمان لە ناوەندی پارێزگاكەدا دەبێت كە بەڕێژەی 90% خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن، هەروەك چۆن هەموو پێداویستییەكانیان دابین كردووە، و وتیشی: كاردەكەین لەسەر جێبەجێكردنی ڕێگایەكی خێرا كە ڕێگای بەسرە- بەغدا لە ڕێگەی ناحیەی ئیمام بەیەكەوە دەبەستێتەوە بە تێچووی 320 ملیار دینار.
راشیگەیاند: تەرخانكردن بە بڕی یەك ترلیۆن و 276 ملیار دینار زیادكراوە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی نوێ لە پارێزگاكە، و وتیشی: ئێمە پێشكەوتن بەدەستدەهێنین لەگەڵ ئەنجامدانی گرێبەستی هاوبەشی لەگەڵ وەبەرهێنەران و كەرتی تایبەت.
سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: كە بەبێ ئاسایش و سەقامگیری، پەككەوتن و دواكەوتن لە پرۆژەكاندا دروست دەبێت، وتیشی: ئێمە بۆ دەزگا ئەمنییەكانی بابل تەئكیدمانكردەوە كە خۆپیشاندان مافێكی ڕەوایە بۆ هەموو هاوڵاتیان، بەڵام پەكخستن و دەستدرێژی بۆ سەر موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت كاردانەوەی نەرێنی هەیە.