مەندەلاوی: یاسای ئاسایشی نیشتمانی پێگەی یاسایی دەزگاكەی ڕێكخست و ئامانج و دەسەڵاتەكانی دیاریكرد

سیاسی
  • 9-05-2024, 18:46
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، تەئكیدیكردەوە: كە یاسای ئاسایشی نیشتیمانی باری یاسایی دەزگاكە ڕێكخستووە و ئامانج و دەسەڵاتەكانی دیاریكردووە، هاوكات سوپاسی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و سەرۆكایەتی دەزگاكەی كرد.
    مەندەلاوی لە وتارێكدا لە میانی سەرۆكایەتی دانیشتنی ژمارە 24ی ئەنجومەنی نوێنەران، كە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: دەنگدانی ئەمڕۆی ئەنجومەن لەسەر ڕەشنووسی یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئامانجی لێی ڕێكخستنی رەوشی یاسایی و دیاریكردنی ئامانج و دەسەڵاتەكانی دەزگاكەیە، كە توانای جێبەجێكردنی ئەركەكانی هەیە بۆ ڕێگریكردن لە هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر سەقامگیری وڵات و سیستەمە دیموكراسییەكەی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە سوربووین لە پەسەندكردنی یاساكە لەماوەی ئێستای یاسادانان، هەروەها كۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامدا و سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكانمان كرد بە ئامانجی خێراكردنی پەسەندكردنی، و وتیشی: ئەم هەوڵانە بە دەركردنی یاساكە گەیشتە لوتكە.
    هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی، بۆ لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان و ڕۆڵی سەرەكی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە تەواوكردنی یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئەو پەرلەمانتارانەی دەنگیان لەسەر داوە، و عەبدولكەریم بەسری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی.