بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستبەسەرداگرتنی تونێل و حەشارگەی ژێر زەویی سەر بە چەتە تیرۆریستییەكانی داعش لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە ئۆپەراسیۆنێكی پێشوەختە و بە هەوڵێكی هەواڵگریی دیاریكراو و بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان لە فیرقەی پانزەهەمەوە، بە هاوكاری هەواڵگری و هێزێك لە لیوای حەفتا و سێ، و دوای گەڕان و پشكنینی گوندی ئەبو ماریا، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی توانیان تونێل و بنكەی ژێرزەوی بە درێژایی زیاتر لە ( 50 مەتر بۆ هەر تونێلێك، 100 سم پان، و 2 مەتر بەرز لە قەزای تەلعەفەر بدۆزنەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە: ئەو تونێل و حەشارگانە لەلایەن چەتەكانی تیرۆریستی داعشەوە وەك ناوەندێكی ستراتیژی بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەكان بەكارهێنراون، و رونیشیكردەوە: كە هەندێك ژوور هەیە بۆ زیندان و حەشارگە بۆ چەك و تەقەمەنی و ماددەی جۆراوجۆر بەكارهێنراون، ئاشكراشیكرد: هێزەكانی هەوڵی ئەندازیاریی كەرەستەكانیان هەڵگرتەوەو بە تەواوی تونێلەكانیان لەناوبرد.
ژوور هەیە كە بۆ زیندان بەكاردێت و كۆگای چەك و كەرەستە و كەرەستەی جۆراوجۆر.”
ئاماژەی بەوەشكرد، "مەفرەزەكانی هەوڵی ئەندازیاری كەرەستەكانیان لابرد و لە شوێنەكەدا لەناویانبرد و تونێلەكانیان بە تەواوی ناشت".