ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی هەڵگرت

سیاسی
  • 9-05-2024, 17:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دوای دەنگدان لەسەر دوو یاسا و خوێندنەوەی ژمارەیەك ڕەشنووسی یاسا، دانیشتنەكەی هەڵگرت.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسن مەدەلاوی، فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی پەرلەمانی كرد بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە ڕاستییەكانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی شاری هەولێر، و هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دا، هەروەك  دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەمواری نۆیەمی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە 40ی ساڵی 1988 داوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای پشووی فەرمی تەواوكرد، هەروەها خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای هەمواری دووەمی یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ژمارە (31)ی ساڵی 2019 كرد.
    رونیشیكردەوە: لە میانەی دانیشتنەكەدا ئەنجومەن ڕاپۆرت و گفتوگۆی ڕەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی خانووبەرەی تەواو كرد، كە هەندێك بڕیاری ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش (هەڵوەشاوە) دەیگرێتەوە.