بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەی گشتیی هێزەچەكدارەكان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لەسەر پێویستی تەواوكاری كاری ئەمنی لەگەڵ كاری خزمەتگوزاری و پڕۆژەكانی گەشەپێدان كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەی فەرماندەكان و پێكهاتەكانی ئەمنی و سەربازی كرد لە پارێزگای بابل، بە ئامادەبوونی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان جەختیكردەوە: لە پێویستی تەواوكاری كارە ئەمنییەكان لەگەڵ كاری خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و پڕۆژە ئابوورییەكان كە لەلایەن حكومەتەوە جێبەجێدەكرێن یان پڕۆژەكانی وەبەرهێنان كە پێویستیان بە ژینگەیەكی ئەمنی و سەقامگیری كۆمەڵایەتی هەیە.
تەئكیدیشیكردەوە: كە بەردەوامبوون لە پڕۆژە و خزمەتگوزارییەكانی ئاوەدانكردنەوە پەیوەستە بە ئاسایشەوە، و وتیشی: پێویستە هەوڵەكانی پەیوەست بە زانیارییە ئەمنییەكان و هەواڵگرییەكان یەكبخرێن، بەهۆی ئەو گرنگییەی كە ئەم بابەتە نوێنەرایەتی دەكات لە پاراستنی ئاسایش و دەستەبەركردنی هەوڵەكان و ڕێگریكردن لە هەر جۆرە دزەكردنێك یان سەرپێچییەكی ئەمنی، و پێشبینیكردن و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگە ئەمنییەكان، هەروەها راسپاردەشی دا، كە بەشێوەیەكی شایستە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتیاندا بكرێت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕووی گەشاوەی دەوڵەت و یاساكانی لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤە.