بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانتار بورهان مەعموری، تەئكیدیكردەوە: كە مەرجەع سەید شەهید محەمەد محەمەد سادق سەدر سەركردایەتی شۆڕشێكی گەورەی چاكسازی كرد كە هەموو لایەنەكانی لەخۆگرتبوو.
لە میانەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا، مەعموری بەیاننامەیەكی بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی سەید شەهید محەمەد محەمەد سادق سەدر خوێندەوە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، و رایگەیاند: قسەكردن لەسەر ئەم كەسایەتییە مەزنە پێویستی بە وەستانێك هەیە بۆ بیركردنەوە و بیرهێنانەوەی ئەو هەڵوێستە مەزنانەی كە تۆماریكردوە و مێژوویەكی پڕ لە پاڵەوانێتی و جیهاد و قوربانیدانی دروستكردووە.
ناوبراو لە بەیاننامەكەیدا دەڵێت: سەید شەهید سەدر سەركردایەتی شۆڕشێكی گەورەی چاكسازی كرد كە هەموو لایەنەكانی لەخۆگرتبوو، ئەو خاڵی ئەو گەنجانە بوو كە بەدوای ئازادی، ئاسایش، سەلامەتی و سەقامگیریدا دەگەڕان.