بەرپرسی تۆڕی راگەیاندن تەئكید لە چارەسەركردنی خێرای كێشەی نیشتەجێبوونی كارمەندانی تۆڕەكە دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 9-05-2024, 16:31
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی كاتی بۆ پاراستنی موڵك و ماڵی دەوڵەت میوانداری كەریم حەمادی سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی نیشتەجێكردنی كارمەندانی تۆڕەكە.
    سەرۆكی تۆڕی راگەیاندن جەختیكردەوە، لە پێویستی خێرا چارەسەركردنی دۆسیەی نیشتەجێبوونی كارمەندانی تۆڕەكە و تەواوكردنی لێكۆڵینەوە و پرسەكانی دۆسیەكە، لەگەڵ ئەوەشدا ستایشی هەوڵەكانی لیژنەی پاراستنی موڵك و ماڵی دەوڵەتی كرد، كە ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دەستوەردان و بەشداریكردن لە چارەسەركردنی ئەم پرسە.
    هەروەها سەرۆكی تۆڕی  راگەیاندنی عێراقی داوای لە لیژنەی پاراستنی موڵك و ماڵی دەوڵەت كرد كە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بكات بۆ ڕێگریكردن لە بەكارهێنانی ئەو زەویانەی كە بۆ كارمەندانی تۆڕەكە تەرخانكراون و بیپارێزن تا ئەو كاتەی ڕێكارەكانی پەیوەست بەوە تەواو دەبن.
    لای خۆیەوە، ئەندامی لیژنەكە رائید مالیكی، كە سەرۆكایەتی دانیشتنی میوانداریەكەی كرد، پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی پاراستنی موڵك و ماڵی دەوڵەتی بۆ مافەكانی كارمەندانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بۆ بەدەستهێنانی خانووبەرەی گونجاوو دووپاتكردەوە.
    لە میانی میواندارییەكەدا، لیژنەكە جەختیكردەوە، كە رێكارەكانی وردبینیكردنیان بۆ پڕۆژەی نیشتەجێكردنی كارمەندانی تۆڕی میدیایی عێراقی بەردەوام دەبێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، دیارترینیان فەرمانگەی چاودێری دارایی فیدراڵی و دەستەی وەبەرهێنانی بەغدایە، بە مەبەستی چارەسەركردنی بە خێرایی.
    لیژنەكە ڕایگەیاند: تەنها لە گۆشەنیگای چاودێرییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم مەلەفەدا ناكات، بەڵكو لە پەرۆشی خۆیەوە بۆ تەواوكردنی ئەم پڕۆژە گرنگە بەپێی بنەما یاساییە دروستەكان كە بەرژەوەندی گشتی دەپارێزن و مافی نەوەكانمان لە تۆڕەكە دەستەبەر دەكات، بۆ ژیانێكی شیاو و نیشتەجێبوونێكی شایستە كە شایانی ئەوان و ڕۆڵی گەورەی ڕاگەیاندنیان بێت.